Skip to the content

بڕی( 4,201,000,000) دینار تەرخانکرا بۆ پاراستنی ڕووەک و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکانی وەرزی چاندنی گەنم

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پلانی بەردەوامی وەزارەت ،بە مەبەستی هاندان و گرنگیدانی زیاتر بە پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی و پاراستنی ڕووەک بۆ وەرزی چاندنی گەنم بۆ ساڵی(2021_ 2022) وە بەرەنگاربوونەوەی چوار جۆر لە نەخۆشیەکانی(کورک،مێرووی سن و کیسەڵ،گژوگیای پەلک پان،گژوگیای پەلک باریک)، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیدا لەسەر  خەرجکردنی بڕی4,201,000,000 چوار ملیار و دووسەد و یەک ملیۆن دینار. وەک هەنگاوێکی گرنگی خزمەتکردنی جوتیاران و پاڵپشتی لە بەروبوومی ناوخۆیی و پارێزگاری کێڵگەکانی کشتوکاڵی لە نەخۆشیە ئاماژە پێکراوەکان .