Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ تیمێکی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی و ناوخۆیی کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ، 2022/3/6 بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت ،پێشوازیکرد لە تیمێکی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی و وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی لە بواری بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی.
وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، لەم دیدارەدا بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری  پەیوەندییەکان و گرنگیدانی زیاتر بە سێکتەری کشتوکاڵ و  سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایانی ئەمریکی بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و سەرمایەگوزاری، بە تایبەتی دەستپێکردنی زنجیرە پڕۆژەکانی بەکارهێنانی شێوازی هایدرۆپۆنیکی و گرین هاوس ،  بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لە هەموو وەرزەکانی ساڵ ،وە ئاشناکردنی جوتیاران و وەبەرهێنەران، بە مەبەستی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێی کشتوکاڵی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بە بازاڕکردن و پاکێجینی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووان.