Skip to the content

عەلوەی هاوچەرخی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی کرایەوە

هەولێر،هەرێمی کوردستان-عێراق، (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شەممە ،2022/3/7 بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، وەزیری پلاندانان و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری سلێمانی، مەراسیمی کردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو ،وەک یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ستراتیژیەکانی وەبەرهێنان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران و گرنگیدانی زیاتر بە ئاسایشی خۆراک و فەراهەمکردنی دەرفەتی کارو گەشە و جوڵەی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری .