Skip to the content

وۆرکشۆپێکی تایبەت لە بەغدا بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی کشتوکاڵی لە کێڵگەوە بۆ بەکاربەر بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە پێکهاتوون لە د.لەزگین عصاف ڕاوێژکاری وەزارەت و حوسێن حه‌مە که‌ریم ب.گشتی باخداری و دارستان و پاوان، بەشدارییان كرد لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کارکردن لە چوارچێوەی پڕۆژەی (تکامل) تەواوکاری لە کێڵگەوە بۆ بەکاربەر بۆ چاکسازی لە ژینگەیەکی گونجاو بۆ زنجیرەی بەهای بەرهەمە کشتوکاڵیەکان ، ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن (ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی USAID ) ڕێکخراوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە بەشداری ئاستێکی باڵای بەرپرسانی حکومەتی عێراقی و وەزارەتی کشتوکاڵ و لایەنە پەیوندیدارەکان و نوێنەری یەکێتی جوتیاران و بانگهێشتی کەسانی ئەکادیمی بۆ خستەنەڕووی دەرئەنجامی ئەو دیراسەی کە لەسەر چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی لە شارەکانی عێراق ئەنجامدراوە ،بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە ڕێگە چارەیەک بۆ کێشەکانی سێکتەری کشتوکاڵی بدۆزنەوە و کاربکەن بۆ بووژانەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەم وۆرکشۆپە دابەش کرابوو بەسەر چەندین  تەوەری سەرەکی کە پێکهاتبوون لە یاسا و ڕێنماییەکان، چاکسازی لە مەرزەکان و خاڵە سنووریەکان، دابینکردنی سەرچاوەی دارایی ،پیشەسازی خۆراک خزمەتگوزاری کشتوکاڵی ٫تەوەری ئاو بۆ بەرهەمی کێڵگەیی.
وا بڕیارە لەکۆتایی ئەم وۆرکشۆپەدا لە چوارچێوەی درافتێکی پێشنیارکراو سەرجەم سەرنج و پێشنیارەکان ئامادە بکرێ و پێشکەشی حکومەتی عێراق دەکرێت لە لایەن ئاژانسی ناوبراو.