Skip to the content

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ سوودی پڕۆژە پەلەوەرییەکان چەند بڕیارێکی گرنگی دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٣/٦ ڕابەر محمد ،بەڕێوەبەری گشتی  سامانی ئاژەڵی و فێتێرنەری ڕایگەیاند :
لە پێناو کەمکردنەوی نرخی عەلەف لە بازاڕەکان و پاڵپشتی و بەردەوامی خاوەن پڕۆژەکان،لەگەڵ لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووینەوە و چەند بڕیارێکی گرنگمان لە پێناو بەرژەوەندی و سوودی خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکان پەسند کرد کە ئەمانەی خوارەوەن:
 1-لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەت و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەم نزیکانە سەردانی بەغداد دەکەن، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی ڕێگای هەناردەکردنی پەلەوەر بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق و تاوتوێکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان .
 2-بڕیاردرا کە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی پێکهاتەکانی عەلەف درێژەی پێبدرێ .
 3-ڕێگەدان بە هاوردەکردنی گەنمی شکاو لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بکرێت بە عەلەف.
 4-تەنها خاوەنی پڕۆژە پەلەوەریەکان دەتوانن عەلەف هاوردە بکەن ،بەپێی مۆڵەت و توانای پڕۆژەکانیان و مەرج و ڕێکارە یاساییەکان ،وە بە پێی مەرج و ڕێنمایەکانی کەرەنتینەکانی کشتوکاڵی.