Skip to the content

ئامادەکردنی ڕێنمایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان تاوتوێ كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەسەرپەرشتی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی یاسایی و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی ،لەگەڵ هەریەک لە دەستەی باڵا و ئەندامانی سەندیکاکانی ئەندازیارانی کشتوکاڵی و کۆمەڵەی کارمەندانی ڤێتێرنەری و کۆمەڵەی هەرەوەزی کشتوکاڵی، دەربارەی تاوتوێکردن و داڕشتنی ڕێنماییەکی گونجاو بۆ پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ چوو .
لە کۆبوونەوەكه‌دا ڕاوسەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبووان وەرگیرا و لە ڕێنماییەکە بە ڕاوێژ توانرا لە ڕەشنووسی ئامادەکردنی پاکێجی سەرپەرشتیکردنی سەرجەم پڕۆژە کشتوکاڵییەکان جێی بکرێتەوە لە هەرێمی کوردستان، لەژێر سەرپەرشتی سەرپەرشتیارانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری پسپۆر، بەپێی تواناکانی کارگەکانی پیشەسازی و خۆراک بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار و چاودێریکردنی کوالێتی بەرهەمەکانیان بۆ چاكکردن و زامنکردنی ئاسایشی خۆراک. بەپێی میکانیزمەکانی خولەکانی ڕاهێنان و شیاندن و ئامادەکردنی دەرچووانی خولەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.