Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ گەورەترین دامەزراوەی بواری گەشەپێدانی دارایی کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەمە ،2022/5/17 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیی کرد لەشاندێکی ڕێکخراوی IFC ،کە پێکهاتوون لە بانکی نێودەوڵەتی و چەند ڕێکخراوێک، وەک گەورەترین دامەزراوەی بواری گەشەپێدانی دارایی،کە لە( 100) وڵاتی جیهاندا نوێنەرایەتیان هەیە.
لەم دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی سیستەمی بانکی و گەشەپێدانی دارایی و بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو خزمەتکردن و ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری، بۆ پڕۆژەکانی برەودانی کەرتی گشتی بەتایبەتی لە سێکتەری کشتوکاڵی و ئاودێری بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان .