Skip to the content

زیاتر لە دوو تۆن كە‌لە‌رمی خراپ دە‌ستی بە‌سە‌رداگیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشە‌ممە‌، ڕێكە‌وتی ٩ی ئایاری ٢٠٢٢، هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مە‌رزی تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ دەستی گرت بە‌سە‌ر بڕی دوو تۆن و ٢٥٠ كیلۆگرام، كە‌لە‌رمی خراپ بوو کە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەکرابوو و شیاوی خواردن نە‌بوو.

ھۆبە‌ی كە‌رە‌نتینە‌ی كشتوكاڵی مە‌رزی تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ ڕایگە‌یاند، ''لە‌لایە‌ن كە‌رە‌نتینەی کشتوکاڵی مەرزەکەوە دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی دوو تۆن و ٢٥٠كیلۆگرام كە‌لە‌رمی خراپ بوو کە زیانی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرد و شیاوی خواردن نەبوو، دواتر لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی لە‌ناوبردن و ئاودیوكردنەوە ئە‌و بڕە‌ كە‌لە‌رمە‌ خراپە‌ بڕیاری گە‌ڕاندنە‌وە‌ی درا بۆ ووڵاتی ئێران."