Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداری دەکەن لە شانزەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ئێران

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە و بەسەرکردنەوە ئەنجام دەدەن ،بە مەبەستی هەماهەنگی و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکان لە بواری پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرەتا شاندەکەی وەزارەت لە پارێزگای فارس لە ناوەندی شیراز لەگەڵ جێگری پارێزگار ئاغای ڕەبانی زادە کۆبوونەوە.

دواتر بەشدارییان کرد لە شانزەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی تایبەت بە سامانی ئاژەڵ و پێداویستی پیشەسازی و پەلەوەری ،لەم پێشانگەیە چەندین کۆمپانیای بەشداربوو لە نزیکەوە بەسەرکرانەوە .
هەر لەمیانی ئەو سەردانە لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی شورای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە و لە نێوان هەردوولادا جەختکرایەوە لەسەر گرنگیدان بە سێکتەری کشتوکاڵ و ئاژەڵی و پەلەوەری و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕ و ڕەخساندنی دەرفەت و جوڵەی پیشەسازی و ئابووری و کشتوکاڵی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران .
لەم پێشانگەیە هەرسێ بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی ئێرانی لە بوارەکانی ڤێتێرنەری و ئامێرە کشتوکاڵیەکان و توێژینەوە ئامادەی پێشانگەکە و دیدار و کۆبوونەوەکان بوون لەگەڵ شاندە بەشداربووەکان.