Skip to the content

عەلوەی هاوچەرخی هەولێر دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٣بێگەرد تاڵەبانی سەردانی گەورەترین پڕۆژەی کشتوکاڵیی کرد لە عەلوەی هاوچەرخی هەولێر، ئامانجی سەردانەکەش بۆ ئەوە بوو تا لە نزیکەوە ئامادەکاری و بەرەو پێشچوونەکان تاوتوێ بکرێت ، پڕۆژەکە بە هاوبەشیی لەگەڵ کەرتی تايبەتە و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەرپەرشتی دەکات، بە ئامانجی گواستنەوەی تەکنەلۆژيای کشتوکاڵی سەردەم و ڕاهێنان و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ له هەرێم ، هەروەها بە ئامانجی چوونە ناو مەيدانی بازرگانیی نێودەوڵەتی و هەناردەکردنی بەروبوومە ئاست بەرزەکانی کشتوکاڵيمان، بە تايبەتمەندییە جيهانيەکان بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێم، کە لە قۆناغی يەکەميدا بنياتنانی نموونەی (٤) (Pilot system) چوار خانووی شووشەيی بە تايبەتمەندی هۆڵەندی بۆ چاندنی فڕاولە "توت فرنگی" و ئارو "خيار" و بيبەر لە خۆ دەگرێت لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠٠م٢)دە هەزار مەتر دووجا لەگەڵ  دوو نموونەی تر لە خانووی پلاستيکی ،بە تەکنيکێکی ئاست بەرز و بە تايبەتمەندی فەڕەنسی بۆ چاندنی گوڵ و تەماتە لەسەر ڕووبەری ١٦٠٠٠م٢ شانزە هەزار مەتر دووجا.

ئەم پڕۆژەیە، ناوەندێک بۆ توێژينەوە و ڕاهێنان و پەرەپێدانی کشتوکاڵی لەخۆ دەگرێت لەسەر ڕووبەری (٤٠٠٠م٢) چوار هەزار مەتر دووجا، ئەمەش بە هاوبەشی و هاوکاریی لەگەڵ سەنتەری (Horti Center) هوڵەندی، ئەو سەنتەرەی توێژينەوە بە ناوەندێکی گرنگ بۆ گواستنەوەی شارەزايی لە بواری تەکنۆلۆژيای کشتوکاڵی هۆڵەندی بۆ وڵاتانی تری جيهان ئەژمار دەکرێت.

عەلوەی هاوچەرخی هەولێر مەڵبەندێکە بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی کشتوکاڵی بۆ جوتيار و گەشتيارەکان و ئەوانەی بايەخ بە بازرگانی و وەبەرهێنان دەدەن لە بواری بەروبوومی کشتوکاڵی، ئەمە جگە لە بوونی پێشانگەيەکی بەردەوام بۆ (١٠٦) کۆمپانيای جيهانی لە بواری "بەستەنە" باخچەوانی و تەکنۆلۆژيای کشتوکاڵی سەردەم، کە لەو پێشانگەيە بەرهەم و خزمەتگوزارييەکانی ئەو کۆمپانيايانە و هەر کۆمپانيايەکی تر کە لە بواری تەکنۆلۆژيای کشوکاڵی کار بکات دەخرێتە ڕوو.