Skip to the content

لە هەڵەبجە پشكنینی كێڵگە‌یی گە‌نم بۆ دیاریكردنی بنە‌تۆوی باوە‌ڕپێكراو ئەنجام درا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە‌ مە‌بە‌ستی دیاریكردنی بنە‌تۆوی باوە‌ڕپێكراو،بە‌شی بە‌رھە‌مھێنان و پە‌سە‌ندكردنی بنە‌تۆو لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌‌رایە‌تی گشتی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌،  ھە‌ڵمە‌تی پشكنینی كێڵگە‌یی گە‌نمیان بۆ گە‌نمی جووتیاران ئەنجامدا.
لە‌و بارە‌یە‌وە‌ نە‌وشیروان والی لێپرسراوی بە‌شی بە‌رھە‌مھێنان و پە‌سە‌ندكردنی بنە‌تۆو  ڕایگە‌یاند:"پشکنینی کێڵگەیی بۆ گە‌نم قۆناغێکە لە هەرە گرنگترین قۆناغەکانی پەسەندکردنی بنەتۆو،کە بریتییە لە پشکنینی ئەو کێڵگانەی کە ئامادە کراون بۆ بەرهەمهێنانی تۆوی پەسەند کراو."
وتیشی:"مەبەست لە پشکنینی کێڵگەیی بۆ دڵنیابوونە‌ لە شیاوی کێڵگەکان بۆ بەرهەمهێنانی تۆوی باوەڕپێکراو.