Skip to the content

ڕەشنووسی هەمواری ڕێنمایی بیر، ئامادە کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە سەرپەرشتی دکتۆر کاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، به ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی ئاودێری و،ئاوی ژێرزەوی، دوا ڕەشنووسی ڕێنمایی نوێی بیر ئامادە کرا.
ڕەشنووسەکە بەو ئاراستەیە کە سامانی ئاوی ژێرزەوی بپارێزێ، ڕێنماییەکان هەم زانستیانەتر بن و هەمیش لەڕووی ئابوورییەوە بەهای ڕاستەقینە بۆ سامانی ئاو دیاری بکرێت، له پێناو سوودی گشتی و نەوەکانی داهاتوومان.
ئەمە دوای ئەوە هات، کە پێشتر لەگەڵ جووتیاران، وەبەرهێنەران، پسپۆڕانی جیۆلۆجی و کشتوکاڵی، ڕا و بۆچوونەکان لەبارەی هەموارکردنەوەی ڕێنمایی بیر، گفتوگۆ کرابوو و تێبینییەکانیان بە هەند وەرگیرابوو.