Skip to the content

کۆمپانیایەکی ئیماراتی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ، 2022/5/12 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد، لە کۆمپانیایەکی بە ئەزموونی نێودەوڵەتی ئیماراتی ،کە بۆ مەبەستی وەبەرهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و خۆراکی و ئەنجامدانی  سەرمایەگوزاری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

لەم دیدارەدا بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی زیاتر بۆ ئاسانکاری و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵی و کەشو هەوای گونجاو و بەپیتی خاکی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی جوتیاران بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، لە ڕێگەی دامەزراندنی کارگەیەکی گەورەی پاکێجینی بەرهەمە کشتوکاڵیە خۆماڵیەکان.

لە کۆتایدا نەخشەی دابەشبوونی بەرهەمە ستراتیژیە کشتوکاڵیەکان و نامیلکەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان پێشکەش بە شاندی میوان کرا.