Skip to the content

ھە‌ڵمە‌تی قە‌ڵاچۆكردنی مێرووی سن لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ھە‌ڵمە‌تێكی فراوانی قە‌ڵاچۆكردنی مێرووی سن لە‌ پارێزگای ھە‌ڵە‌بجە‌ دە‌ستی پێكرد و بۆ ئەو مە‌بە‌ستە‌ دە‌ست کراوە بە‌ دابە‌شكردنی قڕكە‌ر بەسەر جوتیارانی ناوچەکە.
شە‌ریف مەحمود،لێپرسراوی بە‌شی پاراستنی ڕووە‌ك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتیی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ ڕایگە‌یاند، بڕی یە‌ك تۆن و (١٦) لیتر قڕكە‌ری جۆری ئه‌لفا ساپێر مێثرين  بە‌سە‌ر  جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كێڵگە‌كانی گە‌نم به‌كاری بهێنن.
شە‌ریف مەحمود وتیشی، ''لە‌ ڕێگە‌ی ھە‌رسێ بە‌شی پاراستنی ڕووە‌ك لە‌ بە‌شی كشتوكاڵی ناحیە‌ی بیارە‌ و خورماڵ و سیروان دە‌ستمان كردووە‌ بە‌ ھە‌ڵمە‌تی دابە‌شكردنی قڕكە‌ری قە‌ڵاچۆكردنی مێرووی سن."
 ھە‌ڵمە‌تە‌كە‌ سە‌رجە‌م ئە‌و گوندانە‌ دە‌گرێتە‌وە‌ كە‌ مێرووی سن لە‌ كێڵگە‌كانی گە‌نم دا دە‌ركە‌وتووە‌ بۆ قە‌ڵاچۆكردنی ئە‌و مێرووە‌ زیانبە‌خشانە.