Skip to the content

کارگەیەکی گەورەی پاککردنەوەی گەنمی بنەتۆو لە پارێزگای سلێمانی کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی قەزای دوکان و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی و ستافێکی وەزارەت و جووتیاران و فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی، کارگەی پاککردنەوەی تۆوی گەنم کرایەوە.

ئەم کارگەیە لەکاتژمێرێکدا توانای پاککردنەوەی ١٠-١٢ تەن بنەتۆوی گەنمی هەیە، کە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بەبڕی ١ ملیار و ٩١١ ملیۆن و ١٠٨ هەزار دینار بۆ‌ پاڵپشتیی جووتیاران درووستکراوە.

لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی گرنگیدان بە کوالێتی و بەبڕشتکردنی بەرهەمی بنەتۆو بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان و جووتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی، ئەمساڵ بڕی ٢١٣٠ تەن گەنم پاککراوەتەوە و بە نرخی پاڵپشتی لەسەر بودجەی وەزارەت، پێشکەشی جووتیاران دەکرێت.