Skip to the content

لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پرێزنتەیشنێک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و راوێژکار و بەرێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار پرێزنتەیشنێک بەرێوچوو.
پرێزنتەیشنەکە لەلایەن تیمێکی راوێژکاری و ئەکادیمی دامەزراوەی (KDI) کۆری پێشکەش کرا کە ئامانج لێی برەودانی زیاتر بوو بە گەشەپێدانی ئابوری و کشتوکاڵ، بەتایبەتی پاڵپشتیکردنی پرۆسەی بەبازاڕکردن و دۆزینەوەی بازاڕ و دارشتنی ستراتیژێکی بەهێز بۆ وەبەرهێنان و هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی جوتیاران و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و هەماهەنگی بۆ هێناکایەی تەکنەلۆژیایی پێشکشەتووی کشتوکاڵی بەڕێوەچوو.
لەو پرێزنتەیشنەدا باس لە یەکخستنی هەوڵ و توانا و دەرفەتەکان کرا بۆ روبەروبوونەوەی کاریگەری گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی و کاریگەریەکانی دیاردەی وشکەساڵی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.