Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی هەنگاریا تاووتوێی ڕەوشى کشتوکاڵی هەرێمیان کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٨ى ئایارى ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیی لە ئەتێلا تۆس، کونسوڵی گشتیی هەنگاریا و جێگری کونسوڵ لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەم دیدارەدا تاووتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چۆنییەتیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وەبەرهێنەران و شارەزایانی وڵاتی هەنگاریا لەبارەی وەبەرهێنان و پیشەسازیی کشتوکاڵی و ئاسانکاری و نەهێشتنی ڕۆتین بۆ سەرمایەگوزاری و بەبازاڕکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان کرا.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی خستنەڕووی مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ئاو و گۆڕانکاری و کاریگەرییەکانی کەشوهەوای ناوچەکە و وەرگرتنی ئەزموون و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بۆ فەرمانبەران و جووتیاران و چۆنییەتیی ئاشناکردنیان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵی و هەنگاونان بۆ باشترکردنی ئاسایشی خۆراک و ئاو و پەیڕەوکردنی ستراتیژێکی مۆدێرن بۆ بەڕێوەبردن و سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.