Skip to the content

هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیران بودجەیەکی تایبەت بۆ ڕێگای باپشتیان دابین دەکات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بەدواداچوونی بەپەلە بۆ درزی لاتەنیشتی ڕێگای باپشتیان لە نێوان ھەردوو قەزای سۆران و رواندز دەکات و چارەسەری بۆ دەدۆزێتەوە.

بە بەشداری شاندی وەزارەت شیکردنەوە بۆ زوو بە ئەنجامگەیاندنی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە کوردستان دەکرێت

شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان و زوو جێبەجێکردنی دەکەن.

بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە

رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 2 بەکاتی بەرلین، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان.

بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی ئاسنی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ھەنگاوی کرداری دەنێت

بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی ئاسنی لە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە  کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیای(deutsche bahn )ی ئەڵمانی ئەنجام دەدات.

به‌ گوژمەی زیاتر لە ٣٤٠ ملیۆن دینار، پرۆژه‌ی قیڕتاوكردنی ڕێگای بانی بنۆک لە ھەڵەبجە ته‌واو کرا

پڕۆژەی قیڕتاوکردنی ڕێگای بانی بنۆک لە بناری سوورێن سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە تەواو کرا، کە بە فەرمانی  وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بڕیاری جێبەجێ کردنی درابوو