Skip to the content

کار و چالاکییەکان

ئەنجوومەنی وەزیران بودجەیەکی تایبەت بۆ ڕێگای باپشتیان دابین دەکات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بەدواداچوونی بەپەلە بۆ درزی لاتەنیشتی ڕێگای باپشتیان لە نێوان ھەردوو قەزای سۆران و رواندز دەکات و چارەسەری بۆ دەدۆزێتەوە.

بە بەشداری شاندی وەزارەت شیکردنەوە بۆ زوو بە ئەنجامگەیاندنی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە کوردستان دەکرێت

شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان و زوو جێبەجێکردنی دەکەن.

بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە

رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 2 بەکاتی بەرلین، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان.

بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی ئاسنی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ھەنگاوی کرداری دەنێت

بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی ئاسنی لە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە  کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیای(deutsche bahn )ی ئەڵمانی ئەنجام دەدات.

به‌ گوژمەی زیاتر لە ٣٤٠ ملیۆن دینار، پرۆژه‌ی قیڕتاوكردنی ڕێگای بانی بنۆک لە ھەڵەبجە ته‌واو کرا

پڕۆژەی قیڕتاوکردنی ڕێگای بانی بنۆک لە بناری سوورێن سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە تەواو کرا، کە بە فەرمانی  وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بڕیاری جێبەجێ کردنی درابوو 

کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی وارماوا-دەربەندیخان بەردەوامە

 لەچوارچێوەی کارو پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان، کارکردن لە دروستکردنی سایدی دووەمی رێگای وارماوا دەربەندیخان بەردەوامە 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی رێگای کەلار-دەربەندیخان تەواو دەکات

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی رێگای دووسایدی کەلار- دەربەندیخان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕی (10)ملیار دیناری بۆ بەردەوامی کارکردن لە پڕۆژەکە تەرخانکرد

 

بۆ بەدواداچونی کارو پڕۆژەکان، وەفدێکی وەزارەت سەردانی پارێزگای دھۆک دەکات

بەمەبەستى بەسەرکردنەوەى کارو چالاکى پڕۆژەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد

٧٨٪ی ڕێگای دەربەندیخان ـ باوەخۆشێن تەواو کراوە

لە چوارچێوەی پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، کارکردن لە پڕۆژەی چاککردن و قیرتاوکردنی رێگای (دەربەندیخان ـ باوەخۆشێن) بەردەوامە.

ڕێگای تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ و تەکیە ـ ئاغجەلەر نۆژەن دەکرێتەوە

لەدرێژەى کارە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای قیری تاسڵوجە ـ تەکیە ـ چەمچەماڵ و نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای قیری تەکیە ـ ئاغجەلەر جێبەجێ دەکات.