Skip to the content

بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان، لە سەردانێکی فەرمیدا وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەیشتنە وڵاتی ئەڵمانیا.
پێشتریش وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاندبوو؛ ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە چوارچێوەی کاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ چوار ساڵی تەمەنی خۆی لە کابینەی نۆیەمداو بە پشتیوانی حکومەتی هەرێم، بەو ئاراستەیەیە کە پڕۆژەی هێڵی ئاسن بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەو ڕووەوە هەنگاوی گرنگ نراوە.
جێی ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 2 بەکاتی بەرلین، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە  سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان.