Skip to the content

بە بەشداری شاندی وەزارەت شیکردنەوە بۆ زوو بە ئەنجامگەیاندنی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە کوردستان دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوە سەردانی شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بۆ ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، شاندەکە بەشداری سیمینارێکیان کرد کە لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی بەتایبەت بۆیان رێکخرابوو دەربارەی پڕۆژەی هێڵی ئاسن و لایەنی هونەری و تەکنیکی و تێچووی پڕۆژەکە لەو وڵاتەو بەراوردکارییەک لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆژەکە لە هەرێمی کوردستان.

لە سیمینارەکەدا، تواناو شێوازی کارەکانی کۆمپانیاکەو پڕۆژەکانی لەو وڵاتە خرایەڕوو، دواتر لە گەشتێکی مەیدانیدا شاندەکە یەکێک لە پڕۆژەکانی کۆمپانیاکەی بەسەرکردەوە کە لەئێستادا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، تیایدا شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەکان و قۆناغەکانی و ماوەی ئەنجامدانی پڕۆژەکەیان روونکردەوە.
هاوکات بەرپرسانی کۆمپانیاکە تیشکیان خستەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆژەکەو شێوازەکانی چارەسەر و زوو بە ئەنجامگەیاندنی، بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت.