Skip to the content

وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی ئێکسپۆ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشدارییان لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێکسپۆ 2020ی دوبەی کردو دو سیمیناریان سەبارەت بە رێگاوبانی خێراو دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لەهەرێمی کوردستان پێشکەشکرد.

وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کە پێکهاتبون لە بەڕێزان؛ ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و حەکیم ولیا، بریکاری وەزارەت بۆ نیشتەجێکردن و سۆز نوری، راوێژکارو سەرپەرشتیاری تاقیگەکان و هونەر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری نوسینگەی بەڕێز وەزیر، بەشداریان لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێکسپۆ 2020ی دوبەی کرد.

لەمیانی بەڕێوەچونی پێشانگاکەدا، لە سەکۆی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بەشی عێراق دو سیمینار لەلایەن وەفدی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پێشکەشکران، بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان سیمینارێکی تایبەت بە رێگای خێرا پێشکەشکرد، سیمیناری دوەم تایبەت بو بە هەلی دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لەهەرێمی کوردستان کە لەلایەن بریکاری وەزارەت بۆ نیشتەجێکردنەوە پێشکەشکرا.