Skip to the content

لەپردی شانەدەریەوە بۆ پێنجوێن دەکرێت بەدوو ساید

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ شاندێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی ئاگرین عەبدوڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ کاروباری رێگاوبان، سەدانی قەزای پێنجوێنی کرد.
ئامانج لە سەردانەکەی شاندی وەزارەت دیراسەت کردنی نەخشەی ئەو بەشەرێگایە بوو کە لە نێوان پردی شانەدەری و پێنجوێن ماوە بۆ ئەوەی بکرێتە دوو ساید.

لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا شاندی وەزارەت سەردانی رێگای سەرەکی باشماخ- پێنجوێنیان کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لەچۆنێتی قیرکردنی ئەو رێگایە کە درێژیەکەی ١٠ کیلۆمەتر دەبێت و بە گوژمەی زیاتر لە 35 ملیار دینار جۆتە بواری جێبەجێکردن.