Skip to the content

پڕۆژەی ڕێگای سماقووڵی بەردەوامە و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەردانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە یاوەریی بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، پڕۆژەی رێگای سماقوڵی بەسەرکردەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە، لەمیانی گفتوگۆی لەگەڵ ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، داوای کرد پەلە بکرێت لە تەواوکردنی پڕۆژەکە و کاتەکانی کارکردن زیاد بکرێت، بەڵام بەڕەچاوکردنی لایەنی بەرزی کوالێتی و تایبەتمەندی، ئەوەش بەمەبەستی زوو تەواوکردنی پڕۆژەکە و کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتیان، ھاوکات پشتیوانیی وەزارەتی بۆ دووپات کردنەوە.

پڕۆژەکە پێکھاتووە لە ڕێگایەک بە درێژیی ٢.٢کم، کە دوو بەش و ژمارەیەک ئاوبەری سندووقی و لوولەیی لەخۆ دەگرێت، گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و لە ئێستاشدا کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە.