Skip to the content

کارکردن لە ڕێگەی دووسایدی دەربەندیخان-کەلار دەستیپێکردەوە

کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دەربەندیخان-کەلار دەستیپێکردەوە و بۆ بەردەوامبوونی کارکردن لە پڕۆژەکەدا، مانگانە بڕی ملیارێک دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە تەرخان دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣، کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دەربەندیخان-کەلار دەستیپێکردەوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری، بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی، بڕیاری دا مانگانە بڕی ملیارێک دینار بەشێوەی چوار پێشینە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە خەرج بکرێت.

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ خزمەتگەیاندن بەو دەڤەرە، لەم کابینەیەدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، حەوت جار بە شێوەی مەیدانی سەردانی سنوورەکەی کردووە و هەر لە تەمەنی ئەم کابینەیەدا، ڕێژەی جێبەجێكردنی پڕۆژەکە لە ١٥%ەوە گەیشتووەتە نزیکەی ٥٨% .

لەبارەی پڕۆژەی دووسایدی دەربەندیخان-زەڕایەن ـیشەوە، وەزیری دارایی و ئابووری، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، کێشەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار چارەسەر بکەن و دوای وردبینی لە کار و دۆسییەکانی، مانگانە پێشینەی بۆ خەرج دەکرێت.