ڕۆژی سێ شەممە 2021/1/19 بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە غەیس تەمیمی سەرۆکی ڕەوتی هاووڵاتی بوون لەعێراق و شاندی یاوەری کرد.
هەواڵەکان
پێشانگای شێوەکاری لەزانکۆی جیهان
ئەمرۆ 14 ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی2021 بەڕێز د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەیاوەری شاندێکی وەزارەت کەپێک هاتبون لە بەڕێزان نامق هەورامی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان و مسعود مستەفا بەڕێوەبەری یاسایی وەزارەت و ئاکام عەبدوڵڵا بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەت، بەشداری پێشانگایەکی شێوەکاری بوون لەزانکۆی جیهان.
شێواندنی گڵکۆی ماملێ کاری تاریکپەرستانە
ئەمرۆ 13ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لەم ڕۆژانەدا هەواڵی شێواندنی گڵکۆی هونەرمەندی گەورەی کورد (محەمەدی ماملێ) بڵاوبویەوە و نیگەرانیی زۆری لای هەموان، تایبەت ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی کوردستان لێکەوتەوە.