Skip to the content

کارى میدیایی لە هەرێمى کوردستان ڕێک دەخرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتى ٢٦/٤/٢٠٢١، ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆکی داواکاری گشتی و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لەبارەى كاری میدیایی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ڕێکخستنەوەی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان و ئاگادارکردنەوەى کەناڵه‌ میدیاییەكان درا تا پێش بڕیاری دادگا لە یەکلاکردنەوەى کەیسەکان نەكه‌ون و وێنە و دەنگ و دیمانەی ئەو كه‌سانه‌ بڵاو نەکەنەوە کە توندوتیژی ئەنجام دەدەن. هەر بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک لە هەردوو لا پێک هێنرا.