Skip to the content

وەزیری رۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكه‌وتی 2021/8/10،  حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەشاری سلێمانی،  چه‌ندین  دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیای ئه‌نجامدا، له‌ سه‌ره‌تادا پێشوازییکرد لە سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا باسیان له‌ پەیوەندی فەرھەنگی و چالاکی ھاوبەش كرد  لەبواری کلتووریدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هەمان ڕۆژ،  وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان  لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی کۆبۆوە سەبارەت بەڕێکخستنەوەی دەوام  و میکانیزمەکانی و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست درا.
دواتر و له‌ دیدارێكدا لەگه‌ڵ چەندین شانۆکار و سینەماکار كۆبۆوه‌و لەنزیکەوە گوێبیستی داواکاری و پێشنیارەکانیان بوو.