Skip to the content

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان (بنکەی ژین)ـی لە شاری سلێمانی بەسەرکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١٢/٥ حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان (بنکەی ژین)ـی لە شاری سلێمانی بەسەرکردەوە، لە کۆبونەوەیەکدا سەرەتا مامۆستا ڕەفیق ساڵح، بەخێرهاتنی کردن و ئینجا باسی لە گرنگی بنکە و چالاکییەکانی و هەروەها گیروگرفتە ئیداری و داراییەکان کرد، پاشان هەریەک لە (سدیق ساڵح و ئاکۆ محەمەد وەهبی و جەمال لۆلۆ) قسە و باسیانکرد و بوونی لێژنەیەکی شارەزا بۆ هەماهەنگی لە نێوان چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی وەزارەت و دەرەوەی وەزارەت بە پێویست زانرا و هاوکات چەند بابەتێکی تریش باسکران.

وەزیری ڕۆشنبیری زۆر بە گرنگ ئەم بابەتانەی وەرگرت و بڕیاریدا هەرچی لە بواری توانا و یاسا و ڕێنماییدا هەبێ وەک خۆیان خەمخۆر بێت بۆ جێبەجێ کردنی، هەروەها بڕیاریدا لیژنەیەکی پسپۆڕ لە ستافی بنکە و وەزارەت بۆ دیراسەکردنی ئەو پێشنیازانە پێکبهێنرێت.