Skip to the content

شکاندنی پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە کاری تاریکپەرستانە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 هەواڵی شێواندنی پەیکەری شاعیری ناوداری کورد ( فەقێ ئەحمەدی دارشمانە) بڵاوبویەوە و نیگەرانیی زۆری لای هەموان، تایبەت ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی کوردستان لێکەوتەوە.

دارەشمانە شاعیرێکی دیاری سەردەمی خۆی بوەو خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بەتایبەتی و کوردستان بەگشتی بووە.

شکاندنی پەیکەرەکەی کاری تاریکپەرستانە، ئەو تایکپەرستانەی نایانەوێ و ناتوانن ڕوناهییەکانی ژیان و کلتوور ببینن.

بەناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئیدانەی ئەو کارە نەشیاوە دەکەین و هیواخوازین لایەنە بەرپرس و پەیوەنددارەکان بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن.

سڵاو بۆ ڕۆحی ئەم شاعیرەمان و یادی بەرز ڕادەگرین .

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان