Skip to the content

لەدیداری یانەی شەترەنجی خانزاد دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێ شەممە 2021/2/23 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە د.دڵزار حمد ساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد کرد، لەدیدارەکەدا باس لەگرنگی شەترەنج کرد و کاریگەرییە پۆزەتیڤەکانی ئەو وەرزشەکرد لەبونیادی کۆمەڵگەدا.

شاندی میوان باسیان لەکێشەکانی یانەکەکرد ، بەتایبەت لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و ئەو کێشانەی روبەڕوی سێکتەرە جیاوازەکان دەبنەوە.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وێڕای بەخێرهاتن و دەستخۆشی لەیانەکە، بەڵێنی پێدان بەپێی توانا هاوکاریان بکات.

دواجار سەرۆکی یانەی وەرزشی خانزاد شەتڕەنجێکی بەدیاری بەخشیە بەڕێزیان.