Skip to the content

وەزیری رۆشنبیری و لاون پێشوازی لە ستافی رێکخراوی (چەمک) کرد.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەمە ١\٢\٢٠٢١ بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، پێشوازی لە ستافی رێکخراوی چاودێری میدیای کوردی کرد.

دوای بەخێرهاتن د. شوان ئادەم باسی ئەرک و ئامانجی رێکخراوەکەی کرد و ئامادەییان نیشاندا خۆبەخشانە هاوکاری وەزارەت بکەن لە پرۆژە و یاساکانی تایبەت بە میدیا. دواتر وەزیری رۆشنبیری سوپاسی هەڵوێستی کردن و گرفتەکانی ئەمرۆی میدیای کوردی باس کرد و داوای لێکردن بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی و بە وردبینیەوە گرفتەکان دیاری بکەن و چاودێرییەکی ووردی رەوشی میدیای کوردی بن.