Skip to the content

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کرد.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دوو شەممە 2021/2/15 حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەرانی دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەڕێز عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە گرینگی ژینگە و کارکردن بۆ هۆشیاری ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان کرا.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بلاوکرنەوەی ڕاسپارد هەماهەنگی لەگەل کەنالەکانی ڕاگەیاندن بکڕێت بۆ گرینگی دان بە بەرنامەی ژینگەیی، هەروەها بەرنامەی هونەری و ڕۆشنبیری بە پێی توانا بۆهۆشیاری ژینگەیی ڕێکبخرێت بە پێی ئەو توانایەی لە بەردەست وەزارەتدایە.

لای خۆیەوە عەبدولڕحمان سدیق سوپاسی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کرد کە هەردەم پشتیوانی دەستەکەیان بووە.