Skip to the content

شێواندنی گڵکۆی ماملێ کاری تاریکپەرستانە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق( GOV.KRD)- ئەمرۆ 13ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لەم ڕۆژانەدا هەواڵی شێواندنی گڵکۆی هونەرمەندی گەورەی کورد (محەمەدی ماملێ) بڵاوبویەوە و نیگەرانیی زۆری لای هەموان، تایبەت ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی کوردستان لێکەوتەوە.

ماملێ جگە لەوەی سترانبێژێکی گەورەی گەلەکەمانە، کەسایەتییەکی دڵسۆز و خاکەڕا و نیشتیمانپەروەر بوو و بەدەنگی زێڕینی رۆحی هەموان ئارام دەکاتەوە و ژیان و شیان و هێزمان پێ دەبەحشێت.

شێواندنی گڵکۆکەی کاری تاریکپەرستانە، ئەو تاریکپەرستانەی نایانەوێ و ناتوانن ڕوناهییەکانی ژیان و کلتوور ببینن.

بەناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئیدانەی ئەو کارە نەشیاوە دەکەین و هیواخوازین لایەنە بەرپرس و پەیوەنددارەکان بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن.

 

سڵاو بۆ ڕۆحی ماملێ و یادی بەرز ڕادەگرین .