Skip to the content

بینای نوێی کتێبخانەی گشتی تەوێڵە کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی هەینی ٢٠٢١/١١/٢٦ بەئامادەبونی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە و بەشێک لە بەڕێوەبەران و ڕۆشنبیران و مامۆستایان، لە ڕێوڕەسمێکدا بینای نوێی کتێبخانەی گشتی تەوێڵە کرایەوە.
کتێبخانەی گشتی تەوێڵە ساڵانێکە خزمەت دەکات و کتێبخانەی تەوێڵە مێژوویەکی کۆنی هەیە  و مەڵبەندێکیش بووە 
بۆ پێگەیاندن و ناسینی چەندین کەسایەتی.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا تیشک خرایە سەر مێژووی کتێبخانە لە تەوێڵە و پێگە و سەنگی تەوێڵە لەناو مێژووی ڕۆشنبیری کوردیدا.
ئاماژە بەوەشکرا کە کتێبخانەی گشتی تەوێڵە بە هەوڵی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بینای نوێی کتێبخانەکە کراوەتەوە، بۆ خزمەتی زیاتری خوێنەران لە سنورەکە.