Skip to the content

بەرگی سێیەمی کتێبی مێژووی قاجار بڵاوکرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی  (٢٠٢١⁄١٠⁄١٨)، بە چاودێری و ئامادەبوونی  وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە (ناساندن و بەخشینی ) کتێبی مێژووی مونتەزێمی ناسری کە بەرگی سێیەمی مێژووی قاجارە، بەڕێوەچوو.

کتێبەكه‌ لەلایەن ھەر یەک لە ئەیوب کوێخا ڕۆستەم و بەھار عەلی مورادی،ناسێنراو خوێندنەوەی بۆ کرا.
شایانی وتنە ئەم کارە بە ھاندان و پشتیوانی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان هاتە بەرھەم، خەرجییەکەشی لەسەر بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیری بوو، بایەخی کتێبەکەش لە دەوڵەمەندیی ناوەڕۆکەکەی و شارەزایی نووسەرەکەیەوە سەرچاوە دەگرێ، ھاوکات ئەو ئاوڕدانەوەی کە لە ھەندێک ڕووداو و کەسێتی ئەو سەردەمانەی کوردستان دراوەتەوە وەک جوڵانەوەکەی ھەمزه‌ ئاغای مەنگوڕ، شێخ عوبێدوڵای نەھری و ناردنی فەرھاد میرزا بۆ حوکمڕانی ئەردەلان و ھێرش کردنە سەر ساسانەکانی ھەورامان و محەمه‌د ئاغای مامش .
جێی ئاماژه‌یه‌ کتێبەکە لە لایەن خاتوو بەھار بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراوە.