Skip to the content

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ڕۆژی چوارشەممە 2022/6/29 بەچاودێریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ دەستی بەکارەکانی کرد.
لە دەستپێکی فێستیڤاڵەکەدا، وتارێکی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە شێوەی ڤیدۆیی بۆ ئامادەبووان پێشکەشکرا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ئامادەکار و بەڕێوەبەر و بەشدارانی دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی بەردەوامی وەزارەتەکەی بۆ دووپاتکردنەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامە ڤیدیۆییەکەی وەزیری ڕۆشنبیریدا باس لە گرنگیی چالاکیی کولتووری لەدەرەوەی کوردستان کرا.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ لە ڕۆژانی 2022/6/29  تا 2022/7/12 و بە نمایشکردنی 54 فیلمی درێژ و کورت و بەڵگەفیلم لە هۆڵی ناوەندیی سینەما (ئۆکتیابر) لە مۆسکۆ بەردەوام دەبێت.
ناوەڕۆكی پەیامی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی – مۆسکۆ لە بەشێک لە ئاژانسە فارسییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، ئاژانسەکانی:کوردپرێس، جامعە ایدەآل، جیهان پرێس، پایگاه خبری و تحلیلی هاژە، سروش خبر، ئاژانس خبریزایەڵە، موكریان -بۆكان ئۆنلاین، بەگرنگییەوە ئەم بابەتەیان لە رۆژەڤی خۆیاندا باسکردووە.