Skip to the content

هۆشدارییەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئاگاداریی گشت میدیا بینراو و بیستراو و پێگە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت و ببێتە هۆی دروستکردنی ترس و گومان لەسەر سەقامگیریی و ئەمنیەتی هەرێمەکەمان.

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕینەوە، بە تایبەتیش لەم دۆخە هەستیارەی ئێستا کە هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەک لەلایەن نەیارانەوە ڕووبەڕووی چەندین شێوازی دوژمنکارانەی پڕ مەترسیی بووەتەوە.

بۆیە هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی لەمشێوەیە و نابەرپرسانە، لەلایەن هەر دەزگا و پێگەیەکی میدیاییەوە بکرێت، دوورە لە یاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/بڕگەی سێیەمە لە (ڕێنمایی رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان).

ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە کە ڕێکاری یاسایی تووند بەرانبەر بە سەرپێچیکارانی یاسا و ڕێنماییەکان بگرێتەبەر.