Skip to the content

هەواڵەکان

له‌ هه‌ولێر كۆنفڕانسێكی زانستی به‌ڕێوه‌ چوو

له‌ زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی له‌ شاری هەولێر، كۆنفرانسێكی زانستی ـ په‌روه‌رده‌یی، به‌ هاوبه‌شی له ‌نێوان هه‌ردوو زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی به‌ڕێوه‌چوو.

لە کابینەی نۆیەم و سەرەڕاى قەیرانى دارایی ٤٢ قوتابخانە دروست کراون

وەزیرى پەروەردە قوتابخانەی گوندی هەڤندکای بنەڕەتی تێکەڵاوی لە قەزای مێرگەسۆر کردەوە کە لەلایەن دەزگای ڕوانگەوه‌ دروست کراوە و لە چوار بەشى جیاواز تا ئێستا چەندین قوتابخانەى نوێ دروست کراون و دەیانى دیکەیش نۆژەن کراونەتەوە.

کۆنفرانسی ICET بۆ پەروەردە لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌ چوو

لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کۆنفڕانسى ICETى نێودەوڵەتى بۆ پرسى پەروەردە بەڕێوە چوو کە ئامانج لێى بەهێزکردنەوەى خوێندنە لە نێو ناوەندەکانى خوێندن دواى ئەوەى کە بە هۆى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ خوێندنى لە دونیا و هەرێمى کوردستان وەستا و بە شێوەى ئۆنلایەن خوێنرا.

وەزارەتی پەروەردە پڕۆسەى خوێندنی لە نێو پۆلەکان دەست پێ کردەوە

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دەسەڵاتانەى کە لە لایەن لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڤید ـ ١٩ پێیان دراوە، بڕیارى لەسەر ٥ خاڵکى گرینگ دا کە یەکێکیان دەستپێکردنەوەى خوێندنە لە نێو پۆل بە شێواازى نۆرە.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: مامۆستایانی کوردستان سەرمەشقی پەروەردە و فێرکردنی كۆمەڵگەن

لە (٥۹)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئالان حمەسەعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاو کردەوە و تیایدا گوتى: مامۆستایان لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان، هەمیشە لە پاڵ ئەركی پیشەیی خۆیان درێژەیان بە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە پێناو ڕزگاری و ئاوەدانکردنەوەی خاك و نیشتمان داوە، بۆیە ئەمەكداری و ڕۆڵی گرنگیان هەرگیز لە بیر ناكرێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ، ئامادەییە پیشەییەکانی گەشتیاری ڕێك ده‌خاته‌وه‌

ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت، لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار کۆ بووەوە.

وەزیرى پەروەردە: دوای جه‌ژن ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

وەزیرى پەروەردە باسى لەوەش کرد کە کردنەوەى قوتابخانەکان بە شێوەیەک دەبێت کە قوتابیان بە شێوەى بەش بەش بگەڕێنەوە نێو پۆلەکانیان

چه‌ندین قوتابخانه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا  به‌ گوێره‌ی پێویست پێداویستییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رۆژهەڵاتی سلێمانی و شارباژێڕ دابین بكرێت و چه‌ندین قوتابخانه‌ش له‌م دوو ناوچه‌یه‌ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌.

ڕوونكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی سەبارەت بە ڕانكینگ و پۆلێنبەندی ئاستی فێربوون

چەند میدیایەك بێ پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێكراوەکان، سەبارەت بە کردنەدەرەوەى کوردستان لە ڕیزبەندی و پۆلێنی پەروەردەیی، ڕاپۆرتێکى نادروستیان بڵاو کردووەتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕوونکردنەوەیەکى بە چەند خاڵ بڵاو کردەوە.