Skip to the content

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (١٫٥٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠) يه ك مليار و پێنجسەد ملیۆن دینار خەرج کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌ مه‌به‌ستی کڕینی پێداویستییەکان  بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  بڕی (١٫٥٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠)  يه ك مليار و پێنجسەد ملیۆن  دینار خەرج کرا و لەسەر بنەمای پێویستی و بە گوێرەی ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران بەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابەش دەکرێت ، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش بۆ كڕینی ئه‌م كه‌ل و په‌لانه‌ی خواره‌وه‌یه‌ : 

 (٥٠٠٠) پێنج هەزار رەحلە. 
  ( ٥٠٠٠) پێنج هەزار وایت بۆرد . 
 (١٥٠٠) هەزار و پێنجسەد سۆپا. 
 (٥٠٠) پێنجسەد لاپتۆب. 
 (١٧٥٠٠٠٠) یەک ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار ماسک . 
  ( ٦٧٠٠ ) شەش هەزار و حەفتسەد پاککەرەوە ( معقم ) .