Skip to the content

وۆركشۆپێك بۆ پڕۆژەى ( بونیادنانى تواناکان لە خوێندنى بنەڕەتى و ئامادەیى و باشترکردنی کوالێتی فێرکردن و یەکسانکردنی هەلی فێربوون) به‌ڕێوه‌ چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه‌  ڕێکه‌وتى ١٤ی١٢ی٢٠٢١، به‌ ئاماده‌بوونی"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی لە عێراق و نوێنەری یەکێتی ئەورووپا،  به‌ ياوه‌ریى بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتييه‌كانى وه‌زاره‌ت و  به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتيیه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێم و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و  ڕێکخراوى بریتش کاونسڵ بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ،  وۆرکشۆپێکى تایبەت بە ڕوونکردنەوە و چۆنیەتى جێبەجێکردنى پڕۆژەى ( بونیادنانى تواناکان لە خوێندنى بنەڕەتى و ئامادەیى و باشترکردنی کوالێتی فێرکردن و یەکسانکردنی هەلی فێربوون) بەڕێوەچوو. 

 وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ لە وتەیەکدا  دەستخۆشى لە ڕاوێژکارانى ئەنجوومەنى ڕاوێژکارى بەریتانى کرد و ڕۆڵی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری بەریتانی بەرز نرخاند و ئاماژەى بە گرنگى پڕۆژەکەدا بۆ بەرەوپێشچوونى پڕۆسەى پەروەردە و پشتگیرى خۆى دووپات کردەوە.
وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ سوپاسى ڕێکخراوی ناوبراوى كرد، كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستانن خۆشحاڵى و پشتگیرى خۆى نیشان دا بۆ هاریکارى کردن بۆ سەرخستنى پڕۆژەکە و ڕۆڵى ئەنجوومەنى ڕۆشنبیرى بەریتانى بەرز نرخاند لە بەرەوپێشچوونى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن لە هه‌رێمى كوردستاندا.