Skip to the content

وەزیری پەروەردە قوتابخانەی خدر جیجەی بنەڕەتی لە پەروەردەی مەخموور بەسەر دەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێكه‌وتى ٥ی١٢ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی د.گەلاوێژ عوبێد ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، و بەڕێوەبەری شارەدێی دیبەگە  و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و  بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور ، قوتابخانەی "خدر جیجە"ـی بنەڕەتـی  لە پەروەردەی مەخموور بەسەر کردەوە.

سەرەتا پێش وانەی یەکەم لە قوتابخانەکەدا خولەکێک وەستان وەک ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان و قوتابی شەهید "بارزان ئیسماعیل"  لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی، پاشان وەزیری پەروەردە تاجە گوڵینەی وەزارەتی پەروەردەی لە شوێنی  دانیشتنی قوتابی شەهید بارزان ئیسماعیل دانا،  کە لەکاتی یارمەتیدانی براکانی بۆ تێکشکاندنی دوژمنان و تیرۆریستان شەهید بوو.
هەر لە سەردانەکەدا وەزیری پەروەردە   بنەماڵەی قوتابی شەهید بارزانی بەسەر کردەوە، بەڵێنی پێدان کە قوتابخانەی گوندەکەی بەناوی شەهید بارزان ئیسماعیل بکرێت و قوتابخانەیەکی نوێیان بۆ دروست بکرێت.