Skip to the content

ڕێوڕەسمی یادی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٦ی١٢ی٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی  پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی سەرپەرشتیاری   و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، لە قوتابخانەی "ئامادەیی شکۆداری تێکەڵاو" لە هەولێر  یادی ڕۆژی ئاڵای كوردستان كرایەوە.
دوای بەرزکردنەوەی ئاڵای كوردستان و سروودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەکە و چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئەنجامدرا، پاشان وەزیری پەروەردە وتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبووان کرد.
 لە ١٩ی٦ی٢٠٠٤ پەرلەمانی کوردستان بڕیاری ژمارە ٤٨ دەرکرد، کە بەپێی ئەم بڕیارە ڕۆژی ١٧ ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دادەنرێت،  ئەمساڵیش بەهۆی ئەوەی کەوتۆتە ڕۆژی هەینی، ڕۆژی پێنجشەممە یادی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا.