Skip to the content

یەکەمین دیداری هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە‌ناونيشانى به‌ره‌و خوێندن و سيستمێكى وه‌رگرتنى هاوچه‌رخ و لە پێناو (ڕیفۆرمى خوێندنى پیشەیى وەزى گەنجان ئاوێتەى بازاڕى کارى کوردستان دەکات) و (سیستمى وەرگرتنى هاوچەرخ زامنى پەرەپێدانى تواناى داهێنانە)، یەکەمین دیدارى هاوبەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23 ئالان حمەسعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی د.ئارام مەحمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆک لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەرێوەبەرە گشتییەکانی هەردوو وەزارەت بەشداریان لە یەکەمین دیداری هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەی کرد.