Skip to the content

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بەکردنەوەی دەرگای قوتابخانە کۆبۆوە

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی، ١١ ی ١ ی ٢٠٢١، بەسەرپەرشتی (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو. سەبارەت بە پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠– ٢٠٢١، پلانی پێشنیارکراوی وەزارەت بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، بڕیار وایە رۆژی چوارشەممە، بەمەبەستی بریاردان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بکرێت .