Skip to the content

بەردی بناغەی قوتابخانەیەک لە شاری سلێمانی دانرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ پێنج شەممە 28/1/2021، بەچاودێری و سەرپەرشتی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی قوتابخانەی مامۆستا جەمال عەبدول لە شاری مامۆستایان سەر بە پاڕێزگای سلێمانی دانرا.

لە مەراسیمەکەدا بەرێزان پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری شاری سلێمانی ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

پاشان هەریەک لە بەرێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەری پڕۆژەکە و مامۆستا جەمال عەبدول و بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، وتەیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. شایەنی باسە ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای ڕەسەن جێبەجێ دەکرێت.