Skip to the content

وەزیری پەروەردە بینایەی بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیارانی هەولێری کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق( GOV.KRD )- ئەمرۆ 17ی کانونی دووەم(یەنایەر)2021 (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بینای نۆژەنکراوەى بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنى پەروەردەیى لە هەولێر کردەوە، پاشان هۆڵی کتێبخانەی کەسایەتی بەناوبانگ مامۆستا ئەحمەد سالاری لەقوتابخانەی داهاتووی زیرین کردەوە، لەلایەکی ترەوە پێشوازی لە بەرێز (محمود حسین)نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ لە هەولێر کرد.

هەر ئەمرۆ پێشوازی لە شاندێکی یانەی شەترنجی خانزاد کردو گفتوگۆ لەسەر گرنگی شەترەنج لەگەشەپێدانی هزری قوتابیان کرا.