Skip to the content

وەزیری پەروەردە قوتابخانەیەکی 12پۆلی لەشاری سلێمانی کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ 2021/1/30 بەئامادەبوونی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرێزان پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەر و یاریدەدەری پەروەردەی گشتی سلێمانی، سەرپەرشتیاران و ژمارەیەک لەبەرپرسان و مامۆستایان، قوتابخانەی (قومریە خان)ی بنەڕەتی لە پارێزگای سلێمانی کردەوە.

شایەنی باسە قوتابخانەی ناوبراو لەسەر ئەستۆی گروپی کۆمپانیای نەجمەدین دروستکراوە کە لە 12پۆلی خوێندن پێکهاتووە و ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە کرا، لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە رێز و سوپاسی وەزارەتی پەروەردەی پێشکەش کرد.