Skip to the content

خوولێک تایبەت بە رێنماییکارانی پەروەردەیی لە هەولێر کۆتایی هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، رێکەوتی17- 2021/7/18، خوولێک بۆ "٤٣" رێنماییکاری پەروەردەیی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بەڕێوەچوو.  خوولەکە تایبەت بوو بە کێشەکانی گەشە و کێشە رەفتارییەکانی منداڵان، کە بە ھاوکاری سەنتەری باھۆز بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە، لە دووەم ڕۆژی خوولەکە بڕوانامەی بەشداربوون لەلایەن مامۆستا "جبار جمال غریب" ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.