Skip to the content

وەزیری پەروەردە: گرنگی زیاتر بە دەڤەری شنگال و مەخمور دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنج شەممە رێكه‌وتی2021/7/1، "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هەریەکە " رزگار مەحەمەد" قائیمقامی مەخموور بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور و " مەحما خەلیل"  قائیمقامی شەنگال و بەڕێوەبەری پەروەردەی  شەنگال لە هەولێر کرد .
لە دیدارەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی و گرنگی زیاتری کەرتی  پەروەردە و فێرکردن لەم شارۆچکانە کران.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە گوێبیستی راو پێشنیار و داخوازییەکانیان بوو، ڕایگه‌یاند وه‌ك وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆجێبەجێکردنی  پێویستی ئەو دەڤەرانە.